12 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە سبەی یەکشەممە، مووچەی ١٧ وەزارەت و دەستە مووچە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند.
بەپێی خشتە نوێیەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سبەی یەکشەممە مووچەی ھەر یەک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە دابەش دەکرێت.
ھەر بەپێی ئەو خشتە نوێیە، ھەروەھا سبەی یەکشەممە مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەریی، چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و دەزگای مین دابەش دەکرێت.