Abdulhameed Husseın Karam
26 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٨٦ تووشبوو، لە ھەولێر ١٤ و لە سلێمانی ٢٦ حاڵەت، دوو تووشبووش لە گەرمیان تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٢٨ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە لە دھۆک بووە بە ١٨٦ کەس، ھەولێر ١٢٢ کەس، پێنج کەس لە سلێمانی ، ١١کەس لە گەرمیان و لە ھەڵەبجەش سێ کەس چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار کەسی دیکە لە ھەرێمی کوردستان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە لە ھەولێر دوو کەس و لە دھۆکیش دوو کەس گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ٩٢٤ ھەزار و ٣٢٣ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تا ئێستا ١٠٢ ھەزار و ٧٠٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٦٨ ھەزار و ٧٨١ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٠ ھەزار و ٥٦٢ کەسیش لە ژێر چاودێری تەندروستیدان.
تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان سێ ھەزار و ٣٦٦ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.