ئیستانبوڵ
چالاكوانی مەدەنی بواری مافەكانی مرۆڤ تەوەكل كرمان كە لە ساڵی 2011 خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی پێ بەخشرا، داوای لە حوسییەكان كرد كە ئاگربەستەكە قبووڵ بكەن و چەكەكانیان دابنێن. كرمان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "داوا لە حوسییەكان دەكەم ئاگربەستەكە قبووڵ بكەن و ئامادەیی خۆیان بۆ دانانی چەك نیشان بدەن، ھاوكات داوا دەكەم لە سەرجەم ناوچەكان بكشێنەوە و دوور لە توندوتیژی ببنە حزبێكی سیاسی".
ئەو ئاماژەی بەوەش كرد كە حوسییەكان ھەلی زۆریان لەبەر دەستدایە بۆ ئەوەی خۆیان لە توندوتیژی بە دوور بگرن و گوتی: "رووبەری یەمەن فراوانە و بەشی ھەموو لایەك دەكات".
چالاكوانەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد پێویستە بە زووترین كات جەنگ كۆتایی پێبھێنرێت، مافی بەكارھێنانی ھێز تەنیا بە لایەنێك بدرێت و سەرجەم چەكەكان بگەڕێندرێنەو بۆ دەوڵەت ھاوكات سەرجەم چەكدارەكان لە ناوچە و شارەكان بكشێنەوە و گوتی: "بۆ رێگەگرتن لە چوونی ئەو چەكانە بۆ وڵاتانی دیكە بەڕێگەی ئاسمانی، وشكانی و دەریاییەوە پێویستە رێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر. چەكدارەكان بەپێی دەستووری نوێی وڵات تێكەڵی سیاسەت ببن".
تەوەكل كرمان ھەروەھا باسی لە ئابووری یەمەن كرد وگوتی: "بەهۆی شەڕەوە یەمەن زەرەری زۆری بەركەوتووە و پێویستە قەرەبوو بكرێتەوە ئەمەش بە پاراستنی دادپەروەری دێتە ئاراوە".
پارێزەری مافەكانی مرۆڤ تەوەكل كرمان راشیگەیاند كە پێویستە مامەڵەی یاسایی لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكرێت كە پێشلكاری بەرامبەر بە مافەكانی مرۆڤ ئەنجامدەدەن و پێویستە سەرجەم موڵكەكانی گشتی وەربگیرێنەوە و بۆ دروست كردنی ھێزێكی نیشتمانی ھەنگاوی پێویست بھاوێژرێت و گوتی: "بۆ بوونیاتنانی ئاشتی و دیموكراسی لە یەمەن پێویستە ئەو ھەنگاوانە جێبەجێ بكرێن.
دوێنێ ئاگربەستێكی كاتی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە یەمەن راگەیەنرا و بڕیارە 12 ئەم مانگە بچێتە واری جێبەجێ كردنەوە.