Rewa Mahmut Hasan
16 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2015
سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لەناو بارەگای سەرەکی پارتەکەیدا لەگەڵ پەرلەمانتارانی خولی ٢٦ هەمینی ئاکپارتی کۆبوویەوە.
داودئۆغڵو گوتەیەکی پێشکەش کرد و سەرەتا باسی لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی هەڵبژاردن کرد لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا و ئاشکرای کرد کە هەر گۆڕانکاریەکی یاسایی پێویست بکات، هەنگاوی بۆ دەنێن و لە ئێستاشەوە هەنگاوەکانیان دەست پێکردووە.
سەرۆکوەزیران گوتیشی: "لەسیاسەتی ئێمەدا هەردوو دەستەواژەی پشوودان و ماندووبوون بوونی نییە، لەمەودواش نابێت. دەسەڵاتەكانی پێشووی ئاكپارتی سەركەوتنەكانیان زۆر بەرز راگرت. ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئەوەیە بە هەوڵ و تێكۆشانی تازەتر و زیاتر ئەو سەركەوتنە بەرزتر بكەینەوە. ركابەری ئاكپارتی دیسانەوە ئاكپارتییە. وادیارە لەمەودوایش ئێمە بەردەوام دەبین لە پێشبڕكێ كردن لەگەڵ خۆماندا. بۆ تێپەڕاندنی سەركەوتنەكانی پێشوومان لەگەڵ خۆماندا پێشبڕكێ دەكەین".
لەبارەی هێرشەکانی سەر پاریسیش داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە تیرۆر لەهەموو شوێنێکی جیهاندا هەڕەشەیە و گوتی: "هێرشەکانی پاریس بەروونی دەریخست کە تیرۆر لەهەموو شوێنێکی دنیادا هەڕەشەیە بۆسەر کۆمەڵگە. دوای هێرشەکەی سەر وێستگەی شەمەندەفەری ئەنقەرە، لەکاتێکدا ئێمە سەرقاڵی گەیاندنی بریندارەکان بووین بەنەخۆشخانە و کۆکردنەوەی تەرمەکان، ئەو بێویژدانانەی بە دەوڵەتیان دەگوت 'دەوڵەتی بکوژ' و بە سەرکۆمارو منیان دەگوت 'ئێوەن بەرپرسانی ئەم تیرۆرە'، دەبێت ئێستا وانە لە رووداوەکانی فەڕەنسا و کاردانەوەی رۆشنبیران و میدیا و ئۆپۆزسیۆنی فەڕەنسی وەرگرن".