Fahrettin İbrahim
02 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
شاندی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی ناوەندی کۆدەبێنەوە.
دوێنێ یەکشەممە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قسەکردن لەسەر بەشە بوودجەی هەرێم و واژووکردنی کۆتایی لەسەر رێککەوتتی نێوان هەرێم و حکوومەتی ناوەند سەردانی بەغدا کردبوو.
گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا لەکاتێکدایە کە دوێنێ دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەهدی لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا و بەو شێوەیە حکوومەتی عێراق تا کاتی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، کاربەرێکەر دەبێت.
هەفتەی رابردوو شاندەکەی هەرێمی کوردستان کە هەریەکە لە وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاوات شێخ جەناب، وەزیری پلاندانان دارا رەشید سەرپەرشتییان دەکرد، سەردانی بەغدایان کردبوو و راگەیەندرا کە رێککەوتێکی بەرایی لەسەر پێدانی بەشە بوودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆی گشتی بوودجەی عێراق بۆ ساڵی 2020 کراوە.
بەپێی رێککەوتنە بەراییەکەی نێوان هەرێم و بەغدا، هەرێم لەسەرێتی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات و لەبەرامبەردا شایستە داراییەکانی حکوومەتی هەرێم بە قەرزەکانی رابردووشەوە، لەسەر بەغدا دەبێت بۆ رەوانەی هەرێمی کوردستانی بکات.