Sarp Özer
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2018
عه‌فرین - AA
له‌درێژه‌ی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی سوپای توركیادا له‌نێو شارۆچكه‌ی عه‌فرین، تونێلێكی 30 مه‌تری دۆزرایه‌وه كه له بلۆكی كۆنكرێتی دروستكراوه و له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به‌كارهاتووه.
له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كاندا ئه‌و تونێل و بینایانه له عه‌فرین ده‌دۆزرێنه‌وه كه تیرۆریستان دروستیانكردووه و به‌كاریانهێناوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تونێلێك دۆزرایه‌وه كه له بلۆكی كۆنكرێتی دروستكراوه.
تیرۆریستان به‌داڕشتنی قاڵبی كۆنكرێتی تونێله‌كانیان دروستكردووه و وه‌ك حه‌شارگه به‌كاریانهێناوه.
له شارۆچكه‌كه‌دا چه‌ندین شۆفڵ و ئامێری دیكه ده‌بینرێت كه به مه‌به‌ستی رێگریكردن له تۆماركردنی دیمه‌نه‌كان له لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه سووتێنراون.
له‌درێژه‌ی گه‌ڕان و پشكنینه‌كاندا، تونێلێكی 30 مه‌تری كه دوو بینا له‌ژێر زه‌وییه‌وه بەیەكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه دۆزرایه‌وه كه به بلۆكی كۆنكرێتی داڕێژراوه و دروستكراوه.
هێزه ئه‌منییه‌كان تونێله‌كه‌یان له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری بوونی بۆمبی چێنراودا پشكنی.