Mohammed Baqi Hussein
11 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن به بۆنه‌ی رزگاركردنی مووسڵ له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، پیرۆزبایی له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد و رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنی مووسڵ پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیهانیی داعشدا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا تیله‌رسن نووسیویه‌تی: "ده‌ستخۆشی له فیداكاریی سوپا و گه‌لی عێراق و پێشمه‌رگه كورده‌كان ده‌كه‌ین كه بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه نیشانیانداوه. سه‌ره‌خۆشی له‌وانه‌ش ده‌كه‌ین كه له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه".
تیله‌رسن ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه داعش زیانی زۆری به شوێنه‌واره‌كانی مووسڵ گه‌یاندووه و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا هاوكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت بۆ گێرانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ماڵ‌وحاڵیان.