Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
11 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له راگه‌یه‌نراوێكدا رزگاركردنی مووسڵی له ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به "به ئاگاهاتنه‌وه له كابوسێك كه زۆری خایاند" ناوزه‌ند كرد.
تره‌مپ پیرۆزبایی له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی و سوپای عێراق كرد به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ به‌ده‌ستیانهێناوه و، رایگه‌یاند "پرسه ده‌گێڕێن بۆ هه‌زاران كه‌س كه به دڕندانه له لایه‌ن داعشه‌وه كوژران و، بۆ ملیۆنەها عێراقی كه به‌ده‌ست داعشه‌وه ده‌یانناڵاند. هاوخه‌می گه‌لی عێراق و پێشمه‌رگه‌ین بۆ له‌ده‌ستدانی سه‌ربازانی قاره‌مانیان كه گیانی خۆیان فیدا كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی له وڵاته‌كانیاندا".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شانازی ده‌كه‌ن له پاڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا بن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تیدا پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا.
گوتیشی: "سه‌ركه‌وتنی مووسل كه داعش سهردامانێك به‌ناو خه‌لافه‌تی تیادا راگه‌یاند نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رێكخراوه له كۆتا رۆژه‌كانیدایه له عێراق و سووریا. به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ ته‌واو له‌ناوبردنی داعش".