واشنتۆن
ههریهك له وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ویلیام ھێگ لە میانی بەشداریکردن لە رێوەڕەسمی رێگریکردن لە ئەنجامدانی تاوانی سێكسی لە کاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکاندا، باسیان لە رەوشی ئۆکرانیا و رووداوەکانی ئەو وڵاتە کرد.
کیری و ھێگ دەنگۆی ئەوەیان رەتکردەوە کە ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا بەشێک بن لە ناکۆکییەکانی سەردەمی شەڕی ساردی نێوان رۆژئاوا و روسیا.
کیری گوتی: "بە وردبینییەوە چاودێری رووداو و پێشھاتەکانی ئۆکرانیا دەکەین، ھەوڵ بۆ ھاوکاریكردنی گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە دەدەین، ئەو کەسانەی کە من و ھێگ لە ئۆکرانیا لەگەڵیاندا قسەمان کردووە داوای دیموکراسی فرە بازنە دەکەن، ئەو خەڵکە بۆ ئەوەی لە داھاتوودا ببێتە خاوەن دیموکراسییەکی فرە بازنە داوای ھاوکاری و پشتیوانی لە ئێمە دەکا. بۆیە ئەمە ئەو یارییە نییە کە یەکێک سەرکەوێ و ئەوی دیکە شکست بخوا، ئەم رووداوە ئەوە نییە کە رۆژئاوا لە دژی رۆژھەڵات بێ و نابێ بە ھیچ شێوەیەک بەو جۆرە شرۆڤە بکرێ، چونکە ئەمە شتێکە گرێدراوی داھاتووی خەڵکی ئەو وڵاتەیە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.