Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ سەبارەت بەهەڵاتنی سەری رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی بۆ وڵاتێکی دیکە، رایگەیاند ''سەبارەت بەم بابەتە، زانیاریی هەواڵگریی هەیە. لەسەر بنەمای ئەوەی ئەگەری هەیە ئەمریکا رادەستی بکاتەوە، لەئێستادا لەهەوڵی ئەوەدایە بۆ چ شوێنێک هەڵبێت. لەوبارەیەشەوە زانیاریی هەواڵگریمان لەبەردەستدایە کە ئەندامانی رێکخراوەکە بەدوای وڵات و شوێنێکی گونجاو‌دا دەگەڕێن بۆ ئەو مەبەستە''.
بۆزداغ به‌رله كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی توركیا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و رایگه‌یاند "له 10ی ئه‌یلوولدا داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌نیان پێشكه‌شی به‌رپرسانی ئه‌مریكا كردووه و پێیان راگه‌یه‌نراوه كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه".
بۆزداغ گوتی: "هێشتا وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه. چاوه‌ڕوانی ئه‌و وهڵامهین. داوای زانیاری و به‌ڵگه‌ی نوێیان له ئێمه نه‌كردووه. له‌بنه‌ڕه‌تدا ئێمه به‌ڵگه‌ی زۆر روونمان له‌گه‌ڵ داواكاریی ده‌ستگیركردنی كاتیدا پێشكه‌ش كردوون. زانیاری پێویستمان له‌باره‌ی ئه‌وه ناردووه كه دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن تاوانباره به به‌ڕێوه‌بردنی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز."
پرسیار له بۆزداغ كرا ئایا گوته‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان كه ده‌ڵێت، "ره‌زا سه‌راف له ئه‌مریكا به‌هۆی گومانێكه‌وه ده‌ستگیركرا به‌ڵام به‌ڵگه‌ی روون له‌سه‌ر گوله‌ن هه‌یه و ده‌ستگیری ناكه‌ن"، ده‌خه‌نه دوو توێی دۆسیه‌كانه‌وه یان نا؟.
ناوبراو له‌وه‌ڵامدا گوتی: "به دروستی نازانم له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌وێ قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت زانیاری بده‌م تا نه‌چینه ئه‌مریكا. جگه له‌وه ره‌نگه هه‌ندێك بابه‌ت هه‌بێت ئه‌وان پرسیار له ئێمه بكه‌ن. ره‌نگه ئێمه‌ش وه‌ڵاممان هه‌بێت، ره‌نگه هه‌ندێك بابه‌ت هه‌بێت ئێمه قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا به‌دروستی نازانم زانیاری له‌باره‌یانه‌وه بده‌م".
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆكانی هه‌وڵی هه‌ڵاتنی گوله‌ن بۆ وڵاتێكی دیكه بۆزداغ گوتی: ''سەبارەت بەم بابەتە، زانیاریی هەواڵگریی هەیە. لەسەر بنەمای ئەوەی ئەگەری هەیە ئەمریکا رادەستی بکاتەوە، لەئێستادا لەهەوڵی ئەوەدایە بۆ چ شوێنێک هەڵبێت. لەوبارەیەشەوە زانیاریی هەواڵگریمان لەبەردەستدایە کە ئەندامانی رێکخراوەکە بەدوای وڵات و شوێنێکی گونجاو‌دا دەگەڕێن بۆ ئەو مەبەستە''.