Rewa Mahmut Hasan
25 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2017
رۆما AA
لە کۆشکی کۆنسەرڤاتۆری لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، یادی ٦٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵگەی ئابووری ئەورووپای ئەو کات و یەکێتیی ئەورووپای ئێستا دەکرێتەوە.
٢٥ی ئاداری ١٩٥٧ هەریەک لە ئەڵمانیای رۆژئاوا، بەلجیکا، فەڕەنسا، هۆڵەندا و لۆکسەمبۆرگ لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆبوونەوە و رێککەوتنی رۆمایان واژوو کرد بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی ئابووری ئەورووپای ئەوکات کە ئێستا خۆی لە ٢٧ ئەندامدا لە چوارچێوەی " یەکێتیی ئەورووپا"دا دەبینێتەوە.
بەبەشداری سەرۆکوەزیران و سەرۆکی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکە و بەخانەخوێیی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، پاولۆ جەنتیلۆنی و ئامادەبوونی سەرۆکی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا، دۆناڵد تەسک سەرۆکی ئەم خولەی یەکێتیەکە و سەرۆکوەزیرانی مالتا، جۆزێڤ موسکات یادی ٦٠ ساڵەی واژووکردنی رێککەوتنەکە بەڕێوەدەچێت.
لە لووتکەکەدا بەریتانیا بەشداری ناکات، ئەویش دوای ئەوەی بڕیاری جیابوونەوەی داوە لە یەکێتیەکە.
چاوەڕێ دەکرێت کە لە کۆتایی لووتکەکەدا بەیاننامەیەک بڵاوبکرێتەوە لەیادی ٦٠ ساڵەی دامەزراندنیدا.
هەر بەهۆی بەرێوەچوونی لووتکەکەوە لە رۆما خۆپیشاندانێک بەرێوەدەچێت.
٢٠٠ رۆژنامەنووس بەشدارن لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیاریەکانی ناو لووتکەکە.
بەهۆی لووتکەکەوە رێوشوێنێکی ئەمنی توند لە رۆما گیراوەتە بەر و ٥ هەزار کارمەندی ئاسایش لە رۆمادا بڵاوەیان پێکراوە.