Sami Anwar Rashad Ahmed,Gülşen Topçu
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
ریاز - AA
سعوودیە رایدەگەیەنێت کە وەڵامی کردەوە توندوتیژەکانی حووسییەکان دەداتەوەو لەوبارەیەوە رێوشوێنی پێویستی گرتۆتە بەر.
لە هەژماری تویتەری وەزارەتی دەرەوەی سعوودیەدا نووسراوێک ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە رێوشوێن دەگرنە بەر بەرامبەر کردەوە توندوتیژییەکانی حوسییەکان، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەبارەی چۆنیەتی رێوشوێنەکانەوە ئاشکرا بکەن.
لەو نووسراوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە حووسییەکان بە پاڵپشتی ئێران تیرۆریزم بەرامبەر خاکی سعوودیە ئەنجام دەدەن، کە ئەو ڕێوشوێنانەش لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتیەکان و رێککەوتنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ پاراسنتی ئاسایشی خاکی وڵاتێک دەگیرێتە بەر.
لەبەشێکی تری نووسراوەکەدا هاتووە کە ئێران بەردەوامە لە ناردنی چەک بۆ حووسیەکان و ئاماژە بەوە کراوە کە لەئەنجامی لێکۆڵینەوە لەو مووشەکانەی ئاراستەیان کراوەن، لە ٤ی تشرینی دووهەم و ٢٢ی تەمووز، دەرکەوتووە رۆڵیان هەبووە لە دروست کردنیدا.
لە نووسراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئێران بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکانی خۆی جێبەجێ ناكات و ئەنجامدانی قاچاخچێتی چەک، ئاماژەیەکی روونە کە پشتگیری تیرۆر و هێرشەکان دەکات.