Zana Natık Kerem
16 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2017
نەینەوا ــ AA
گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، عەمید یەحیا رەسول رایگەیاند كە هێزەكانیان لەسەدا٩٠ى بەشی راستی مووسڵیان كۆنتڕۆڵكردووەتەوە و لە ئێستادا تەنها لەسەدا ١٠ی ئەو بەشەی شارەکە لەژێر كۆنتڕۆڵی داعشدا ماوە.
یەحیا رەسول بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "داعش ژمارەیەكی زۆری لە سەركردەكانی لەدەستداوە و هێزە عێراقییەكان داعشیان لە هەموو لایەكەوە لەو گەڕەكانە گەمارۆداوە كە لە بەشی راستی مووسڵ لەژێر كۆنتڕۆڵی رێكخراوەكە دایە".
لە لایەكی دیكەوە گوتەبێژی حەشدی شەعبی، ئەحمەد ئەسەدی رایگەیاند كە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (محمد رسول الـلە)دا بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناحیەی قەیرەوان و گوندەكانی دەورووبەری لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، حەشدی شەعبی ٣٦ گوندی بە رووبەری هەزار و ٨٠٠ كیلۆمەتر چوارگۆشە كۆنتڕۆڵكردووەتەوە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەحمەد ئەسەدی گوتی: "ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوامە و حەشدی شەعبی دەستكەوتی گرنگی بەدەست هێناوە دوای ئەوەی توانی ٣٦ گوندی سەربە ناحیەی قەیرەوان رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا كۆنتڕۆڵ بكاتەوە".
گوتەبێژی حەشدی شەعبی گوتیشی: "ئامانجی سەرەكییمان لە ئۆپەراسیۆنی (محمد رسول الـلە) كۆنترۆڵكردنەوەی ناحیەی قەیرەوان و گوندەكانی دەورووبەریەتی، هەروەها داخستن و پاراستنی سنوورە لەگەڵ سووریا".
رۆژی هەینی رابردووەوە، حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنی (محمد رسول الـلە)ی بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناحیەی قەیرەوان و گوندەكانی دەورووبەری رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەستپێكرد كە تا ئێستا بەردەوامە.