ھولێر
بەرێوەبەری نەوتی هەولێر لە شارۆچکەی کەورگۆسک بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی : "پێداویستییەکانی هەرێم لە رووی سووتەمەنیی بەگشتی و بەنزین بەتایبەتی بە توانی خۆماڵی دابین دەکرێن و هیچ مەترسییەک نییە کە هەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوەکانی عێراقەوە تووشی قەیران ببێت."
لەبارەی داخستنی هەندێک وێستگەی سووتەمەنی لە شاری هەولێر، ئاری کاکە شین گوتی: "شارەکانی دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستان ئێستا رووبەڕووی کەمی بەنزین بوونەتەوە و بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی دزەکردنی سووتەمەنی بۆ ئەو ناوچانە بکەین، بریارماندا ٢٠ وێستگەی سوتەمەنی بەبەردەوامی و بۆ ماوەی ٢٤ سەعات بکرێنەوە و بەنزین بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین بکەن، هەموو ئەو وێسگانەش بەبەردەوامی بێ پچران بەنزین دابەش دەکەن."
بۆ دروستبوونی قەرەباڵغی لە وێستگەکانی بەنزییندا بەرێوەبەری نەوتی هەولێر گوتی: "بەشێک لەهۆکارەکان بۆ خودی خەڵک دەگەڕێتەوە، کە دڵەراوکی ئەوەیان لەلا دروست بووە، بەنزین نەمینێ، زۆر چار هاووڵاتی بەبێ ئەوەی پێویستی بەبەنزین بێت،دێتە وێسگەکان، بەڵام ئەمە راست نییە و ، ئێستا رێژەی بەنزین و گاز بێجگە لە تواناکانی نێوەخۆی لە دەرەوەش کەمە کەمە دێت، بۆیە خەڵکی هەرێم دڵنیا دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان قەیرانی سوتەمەنی تووش نابێت."
کاکەشین زیاتر گوتی: "حاڵەتی بردنی بەنزین بە شێوەی نایاسایی لەلایەن هەندێک کەسەوە بۆ ناوچەکانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێم و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارەکانەوە دروست بووە، بۆئەمەش رێوشوینی توندی ئەمنی گیراوەتەبەر و رێگا نادرێت ئەو دیاردەیە دروست بێت ، داخستنی بەشێک لە بەنزیخانەکانی هەولێریش بۆ رێگا گرتن لەدروستبوونی ئەو حاڵەتانە بووە."
لەکۆتاییدا بەرێوەبەری نەوتی هەوڵیر گوتی: "توانی بەرهەم هێنانی بەنزین تەنیا لە بەرێوەبەرایەتییەکەیان پتر لە ٢ ملیۆن لیتر بەنزین دەبێت و ئەوەش ئەوە دەگەینێت لەهیچ بارودۆخێکداهەولێر توشی قەیران نابێت."
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەکدارەکانی سەر بەدەوڵەتی عێراق وشام داعش شاری موسڵ و سەڵاحەددینیان لەباکووری عێراق نزیک بەسنووری هەرێمی کوردستان کۆنترۆلکرد بەهۆیەوەش گەورەترین پاڵاوتگەی نەوتی ۆعێراق کە بێجی یە کەوتە دەست چەکدارانەوە بڕی هاتووی سووتەمنی ئەو وێستگەیە بۆ هەرێمی کوردستان راگیرا.