ئەدیس ئەبابا
لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ وڵاتانی ئەفریقیا، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەڤیگدرۆ لیبرمان گەیشتە ئێتیوپیا و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بۆڵ لە ئەدیس ئابابای پایتەختی ئەو وڵاتە لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئێتیوپیا تەدرۆس ئەزانۆوە پێشوازی لێکرا.
دوا بە دوای گەیشتنی، لیبەرمان لەگەڵ ھاوتا وەزیری دەرەوەی ئێتیوپییەکەی کۆبۆوە. پاش کۆبوونەوەکە لیبەرمان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئیدانەی ئەو ھێرشانە دەکات کە دەکرێنە سەر ئەفریقیا.
گوتیشی: "وەک ئیسرائیل ئامادەین ھاریکاری وڵاتانی ئەفریقیا بکەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا ئەوەی لەدەستمان بێت بە ھەموو شێوەیەک پاڵپشتی گەلانی ئەفریقیا دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی بۆکۆ حەرام و ئەلشەباب."
چاوەڕوان دەکرێت لیبەرمان لەگەڵ ھەر یەک لە سەرۆکۆماری ئێتیوپیا مولاتو تێشومێ و سەرۆک=وەزیرانی ئەو وڵاتە ھایلەماریام دەسالەگندا کۆببێتەوە.