Zana Natık Kerem
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
هەولێر ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بەر لەدەست پێ كردنی لووتكە سێقۆڵییەكەی نێوان عێراق، ئوردن و میسر لە عەممان لەگەڵ شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم كۆبوویەوە.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە لە كۆبوونەوەكەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئوردن تاوتوێ كراوە، هەروەها سەبارەت بە دۆسیەی هاوبەش و پێشهاتەكانی رەوشی ناوچەكە گفتوگۆ كراوە.
ئەمڕۆ سیشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی و شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم و سەركۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لووتكەی سێقۆڵیی نێوان هەرسێ وڵات لە شاری عەممان پایتەختی ئوردن دەبەسترێت.
لە لووتكە سێقۆڵییەكەی نێوان عێراق، ئوردن و میسر سەبارەت بە دۆسیەكانی هاوكاری ئابووری و هاوبەشی نێوان هەر سێ وڵات گفتوگۆ دەكرێت، هەروەها پتەوتركردنی كاری وەبەرهێنان و بازرگانی لەنێوان عێراق، ئوردن و میسر تاوتوێ دەكرێت.
هەروەها هەر لە میانی لووتكەكەدا، ئەو دۆسیە هەرێمییانە دەخرێنە بەرباس كە دەبنە هۆی پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە.
لووتكەی سێقوڵیی نێوان ئەو عێراق، ئوردن و میسر بۆ یەكەمجار لە ئاداری 2019دا لە قاهیرەی پایتەختی میسر سازكرا كە لە میانیدا نێوان عێراق، ئوردن و میسر رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە هاوكاری ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنانی نێوان پتەوتر بكەن.