Enes Kaplan,Aliia Raimbekova,Rewa Mahmut Hasan
09 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2017
ئاستانا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری کازاخستان، نورسوڵتان نازارباییڤ کۆبوویەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا پێیان ناوەتە ٢٥ هەمین ساڵیادی بەستنی پەیوەندییەکانیان، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستادا قەبارەی ئابووری نێوان هەردوو وڵات دوو ملیار دۆلارە، لەکاتێکدا هەوڵ دەدەن ئەو بڕە بۆ پێنج ملیار دۆلار بەرز بکەنەوە.
ئەردۆغان سوپاسی سەرکۆماری کازاخستانی کرد بۆ ئەو هەوڵانەی دەیدات بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و گوتی: "لووتکەی ئاستانا کە لە ١٤ی ئەم مانگەدا بەێوەدەچێت گرنگی تایبەتی هەیە، ئامادەکارییەکانی لووتکەکە تەواو بووە، هیوادارین ئەو هەنگاوەکان لە ئاستانا کۆتاییان دێت ئاسانکاری بکات بۆ کۆبوونەوەکانی جنێڤ".