Mohamad Misto,Levent Tok
09 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ/ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی تیرۆريستیی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده به هاوكاریی ئه‌مریكا له باكووره‌وه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆريستیی داعش له شاری دێرازۆر باكووری سووریا ده‌ستپێكردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان دەستکەوتوون، رێكخراوی تیرۆريستیی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده له ناحیه‌یه‌كی سه‌ربه حه‌سه‌كه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستپێكردووه.
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆريستیی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده له باشووری حه‌سه‌كه‌وه روویان له دێرازۆر كردووه.
دێرازۆر كه ده‌كه‌وێته سنووری عێراق و پێش شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 230 هه‌زار کەس دەبوو، به‌شێكی زۆری ئەو شارە له ساڵی 2014ه‌وه له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدایه.
داعش كۆنترۆڵی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بوو و هێزه‌كانی رژێمیش له‌ناوه‌ندی شاره‌كه‌دا گه‌مارۆدرابوون.
له 5ی ئه‌م مانگه‌دا رژێم رایگه‌یاند، هێزێكیان له رۆژئاواوه ناردووه بۆ دێرازۆر و گه‌یشتووه‌ته ناوه‌ندی شاره‌كه.