سەرۆک و جێگری سەرۆکی یەکێـتی زانایانی جیھانی موسوڵمان (شێخ یوسف قەرزاوی و د.عەلی قەرەداخی) لەڕاگەیەنراوەیەکدا سەرکۆنەی ئەو ھێرشانەیان کرد رۆژی سێشەممە (٢٤ی ئەیلول) کرایە سەر بازاڕی (وێستگەیت) لە نایرۆبی و دەڵێن ئەو ھەوڵانە ھەلومەرجەکە زیاتر دەشێوێنێ.
لەڕاگەیەنراوەکەدا قەرزاوی و قەرەداخی بانگەوازیان کردووە لەموسڵمان کە خۆ بپارێزن لەکوشت و کوشتار " چونکە ئەوە ھەوڵێکی نا بەرپرسیارانەیەو کێشەکان چارەسەنابن، لە ئایینی ئیسلامدا کوشتوبڕ حەرامکراوە".
رۆژی سێشەممە لەئاکامی ھێرشێکدا بۆ سەر بازاڕێک لەشاری نایرۆبی ٧١ کەس کوژران بەشی ھەرە زۆری کوژراوەکان مەدەنی بوون لەگەڵ شەش پۆلیس ، ھەروەھا ٢٤٠ کەسی دیکە بریندار بوون.