Ekip
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2018
ئورفا - AA
سه‌رۆكی رابیته‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردی سووریا، عه‌بدولعه‌زیز ته‌مۆ رایگه‌یاند "هه‌ر كه‌سێک رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له سووریا ده‌ربكات یان بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه بدات، ئه‌وا ئێمه پشتیوانی ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه ده‌كه‌ین. دڵخۆشین به‌و جۆره ده‌ستوه‌ردانانه".
عه‌بدولعه‌زیز ته‌مۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له سووریا تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌وان ناكات و گوتی: "له قه‌ندیله‌وه هاتوون بۆ وڵاتهكمان، به‌رپرسه‌كانیشیان ده‌ناسین، ده‌زانین كێن. به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن له سووریا نوێنه‌رایه‌تیی ئێمه بكه‌ن. یه‌په‌گه كه له سووریا چه‌ك ده‌داته ده‌ستی منداڵه بچووكه‌كان و شه‌ڕیان پێده‌كات، ناكرێت نوێنه‌ری ئێمه‌بن".
ته‌مۆ باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا پشتیوانی له تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و گوتی: " ئێمه یه‌په‌گه‌ش به رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌بینین. بهرهنگاربوونەوەی رێكخراوێكی تیرۆریستیی دژبه رێكخراوێكی تیرۆریستیی دیكه نابێت. داوا له ئه‌مریكا ده‌كه‌ین یه‌په‌گه/په‌یه‌ده له‌وێ ده‌ربكات، بۆ كوێی ده‌نێرێت با بینێرێت".