پاریس
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی كۆنسه‌ی به‌رگریی له فه‌ڕه‌نسا، به بەیاننامەیەک له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمارەوە راگه‌یەندرا كه سهركۆمار فرانسۆ ئۆلاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر پێویسته بكا وڵاتەکەی له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان، به هێرشی سەربازیی وه‌ڵامی داعش ده‌داته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا روونكراوەتەوە كه فه‌ڕه‌نسا له‌وباره‌یه‌وه راوێژ لەگەڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كا و وه‌ڵامی "هه‌ڕه‌شه‌كانی" داعش ده‌داتەوە.
هه‌روه‌ها راگه‌یەندرا كه فه‌ڕه‌نسا به مه‌به‌ستی تاوتوێی چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی داعش، ده‌یه‌وێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس رێكبخا.