Zana Natık Kerem
20 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
كوێت ــ AA
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی كوێت رایگەیاند كە باڵیۆزی ئێران لە كوێت، رەزا عینایەتی لە بارەی بڕیاری كەمكردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماتی ئێران لە كوێت، ئاگادار كراوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵیی "KUNA" لە سەرچاوەكەی گواستووەتەوە كە بڕیارەكە، كەمكردنەوەی ژمارەی ئەو دیپلۆماراتكارانەی كە لە بالیۆزخانەی ئێران كار دەكەن لەگەڵ داخستنی نووسینگەكانی هونەری لە باڵیۆزخانەكە و هەروەها سڕكردنی هەر چالاكییەك لە چوارچێوەی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات لە خۆدەگرێت.
بە گوتەی سەرچاوەكە بڕیاری كەمكردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماتی ئێران لە كوێت، دوای دەركردنی ئەو بڕیارە هات كە دادگای تەمییز لە ١٨ی ئەم مانگە لەبارەی دۆسیەی "شانەی عەبدلی" دەریكرد.
پێشتر وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی كوێت و وەزیری راگەیاندن بە وەكالەت، محەمەد عەبدوڵڵا موبارەك رایگەیاند كە رێوشوێنیان دژ بە نوێنەرایەتی دیپلۆماتی ئێران لەو وڵاتە گرتووەتە بەر.
محەمەد عەبدوڵڵا موبارەك ئەوەشی گوتبوو: "گرتنەبەری رێوشوێنەكان تەنها بۆ پاراستنی مافەكانی كوێتە".
پێشتریش سەرچاوە دیپلۆماتییەكان لە كوێت رایانگەیاند بوو "لەسەر دۆسیەی 'شانەی عەبدلی'، كوێت بڕیاری دا پاشكۆی رۆشنبیری و نووسینگەی سەربازی لە باڵیۆزخانەی ئێران لە كوێت دابخات و هەروەها و ژمارەی دیپلۆماتكاران لە باڵیۆزخانەی ئێران لە ١٤وە بۆ ٩ دیپلۆماتكار كەم بكاتەوە".
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەش دا كە كوێت ٤٥ رۆژی وەك مۆڵەت داوەتە ئەو دیپلۆماتكارانەی ئێران تا كوێت بەجێ بهێڵن.