سلێمانی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ زنجیرە تەقینەوەیەکی بەھێز شاری ھەولێریان ھەژاندو بەو ھۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە، دوای ئەو تەقینەوانە ھێزە ئەمنییەکان لەشاری سلێمانی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی خۆیان توندتر کردۆتەوە.
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ناوشاری سلێمانی (ئاوات محەمەد)ئەمڕۆ یەکشەمە بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی ڕاگەیاند "لەکاتی دەستپێکردنی ھەڵمەتی بانگەشەو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە ھەموو ھێزە ئەمنییەکانمان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ڕێگریکرن لەھەر ڕوداوێکی نەخوازراو".
لەبارەی ڕێوشوێنەکانی ئەمڕۆیانەوە لەدوای تەقینەوەکانی ھەولێر،ئاوات محەمەد گوتی"ماوەی چەند شەوە چەندین مەفرەزەمان دروست کردووەو بەناو شاردا دەسووڕێنەوە، ھەر ڕێوشوێنێکی تریش پێویست بێت بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنی دەیگرینە بەر".