ھەولێر
دوای نیوەرۆی ئەمرۆ پێنج تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لەبەردەم دەزگای ئاسایشی ھەولێر روویاندا کە دوو لە ئەنجامدەرانی لەکاتی خۆتەقاندنەوە کوژراون و سێی دیکەشیان لەلایەن ئاسایشەوە تەقەیان لێکراوە و کوژران.
بەگوێرەی لێدوانەکانی پارێزگاری ھەولێر ( نەوزاد ھادی ) لە ئەنجامی ئەم تەقینەوانەدا چوار ئەندامی ئاسایش گیانیان لەدەستداوە.
ھەروەھا بێجگە لە کارمەندانی ئاسایشی ھەولێر؛ کەسی مەدەنیش لەو تەقینەوانەدا برینداربوون.
بەگوێرەی زانیاری نەخۆشخانەی رۆژئاوای ھەولێر ١٣ بریندار بۆ نەخۆشخانەکەیان گواستراونەتەوە و چوار برینداریش بۆ نەخۆشخانەی رۆژھەڵات و لە ھەمان کاتدا تەرمی چوار کوژراویش بۆ نەخۆشخانەی ئیمرجێنسی گواستراونەتەوە.
بۆ پاراستنی سەقامگیری لە شاری ھەولێر، ھاتوچۆ لەناوەوە بۆ دەروە و ھەروەھا بە پێچەوانەشەوە داخراوە و ڕیگەنادری لە حالی حازر دا ھاتوچۆ بکرێت.
ھەروەھا ھێزی ئاسایشی ھەولێر دەوروبەری شوێنی تەقینەوەکەی کۆنترۆلکردووە و لەکاتی رووماڵکردنی رووداوەکەش کامێرای ئاژانسی ئەنادۆلو لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەسەرکراوە ئەمە جگە لە دەستبەسەراگرتنی مۆبایلی پەمانێری TRT.