Mehmet Demirhan,Hasan Namlı,Bestami Bodruk,Hemın Othman Mohammed
24 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2017
شرنەخ - AA
ئه‌و مانۆڕه‌ی سوپای توركیا له 18ی ئه‌یلووله‌وه له نزیك ده‌روازه‌ی سنووری خابوور سه‌ربه شارۆچكه‌ی سلۆپی لە پارێزگای شرنەخ ده‌ستیپێكردووه درێژه‌ی هه‌یه.
مانۆڕه‌كه كه له پاركێكی وه‌ستانی بارهه‌ڵگر ئه‌نجامده‌درێت كه نزیكه‌ی سێ كیلۆمەتر له ده‌روازه‌ی سنووری خابوره‌وه دووره، ئه‌مڕۆ پێی نایه حه‌وته‌م رۆژیه‌وه.
له‌و مانۆڕه سه‌ربازیه‌دا كه دوێنێ ئاسته‌كه‌ی به‌رزكرایه‌وه و، یه‌كه‌ی سه‌ربازی زیاتر به‌شداریان كرد تیایدا تانک و زرێپۆشه‌كان به‌رده‌وام لە ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.
سه‌ربازه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له زرێپۆشه‌كان هاتنه‌خواره‌وه و، له ناوچه‌ی مینڕێژكراودا پشكنینیان ئه‌نجامدا، دوای دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام زرێپۆشه‌كان تیپه‌رین.
سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری توركیا، دوێنی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه یه‌كه‌ی سه‌ربازی زیاتر به‌رده‌وامن له به‌شداریكردن و په‌یوه‌ندیكردن به ریزی دووه‌می مانۆڕه‌كه.