Ahmed Youssef Elsayed Abdelrehim,Gülşen Topçu,Mohammed Baqi Hussein
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
ده‌وحه - AA
مانۆڕی سه‌ربازیی هاوبه‌شی هێزه ده‌ریاییه‌كانی توركیا و قه‌ته‌ر كۆتاییهات.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی قه‌ته‌ر، مانۆڕی سه‌ربازیی هاوبه‌شی هێزه ده‌ریاییه‌كانی توركیا و قه‌ته‌ر كه 6 و 7ی ئاب له سنووره ئاوییه‌كانی قه‌ته‌ردا به‌ڕێوه‌چوو كۆتاییهاتووه.
به پێی راگهیهنراوهكه، مانۆڕه‌كه له دوو به‌ش پێكهاتبووه كه بریتی بوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌ته‌كانی ده‌ریا و ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر كه‌شتییه گومانلێكراوه‌كان.
هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌نراوه كه مانۆڕه‌كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌ربازییانه‌دا ئه‌نجامدراوه كه پێشتر له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژووكراون.