Zana Natık Kerem
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
قاهیرە ــ AA
سەرچاوەیەكی دادوەریی میسر رایگەیاند كە دادگای سەربازی میسر، سزای نۆ تاوانبار كە بە ئەنجامدانی كردەی توندوتیژی لە هاوینی ساڵی ٢٠١٣ تاوانباركراون لە ٢٥ ساڵ زیندانیکردن بۆ حەوت ساڵ زیندانیکردن كەمكردەوە.
ئەندامی دەستەی پارێزەرانی تاوانبارەکان، خالید كومی رایگەیاند كە دادگای سەربازی لە پارێزگای ئەسیوت باشووری میسر لە دانشتنێكدا، سزای نۆ تاوانبار كە ئامادەبوون لە بری هەتا هەتای بۆ حەوت ساڵ زیندانیکردن كەمكردەوە كە بە هۆی هێرشكردنە سەر خاڵێكی ئەمنی و سووتاندنی لە گوندی دەلجا سەر بە ناوەندی دیرمواس باشووری پارێزگای ئەلمنیا ناوەڕاستی میسر لە ساڵی ٢٠١٣دا، تاوانباركراون.
محەمەد كومی ئاماژەی بەوەشدا كە سزاكە بەراییە و دەتوانرێت لە بەردەم دادگای باڵای تانەلێدانی سەربازی لە میانی دوو مانگ لە پەسەندكردنی، تانە لە سزاكە بدرێت.