Zana Natık Kerem
13 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی یەکەم کاردانەوەی لەبارەی کشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەربڕی و رایگەیاند کە چاودێری پێشھاتەکانی داھاتوو دەکەن.
مەسعود بارزانی لە تویتێکدا لەبارەی کشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسیوویەتی: "رێز لە بڕیارەکەی موقتەدا سەدر دەگرین و چاودێری پێشھاتەکانی داھاتوو دەکەین".
دوێنێ یەکشەممە ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر داوای سەرۆکی رەوتەکەیان موقتەدا سەدر دەستیان لەکار کێشایەوە.