Esra Taşkın
13 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2022
پاریس – AA
١٥ وەزیری حکوومەتی فەڕەنسا کە خۆیان کاندید کردووە بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکان، کێبڕکێکەیان دەگوازنەوە گەڕی دووەم کە لە ١٩ی حوزەیراندا ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکانی وەزارەتی ناوخۆ جگە لە سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا ئەلیزابێت بۆرنی، ١٤ وەزیریش کە خۆیان کاندید کردبوو نەیانتوانیووە لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکە دەنگی پێویست بە دەست بهێنن بۆ ئەوەی بگەنە پەرلەمان.
وەزیرەکان لە گەڕی دووەمدا بە زۆری لەگەڵ کاندیدەکانی هاوپەیمانی "یەکێتیی گەلی نوێی ژینگەیی و هاوبەشی" کە لەلایەن پارتی سەوزەکان، پارتی سۆسیالیست و پارتی کۆمۆنیست پێک هێندراوە، دەکەونە کێبڕکێ.
پێشتر راگەیەندراوە کە ئەگەر سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان بە پەرلەمانتار هەڵنەبژێردران، ئەوا دەبێت دەست لەکار بکێشنەوە.
ئەلیزابێت بۆرنی لەبارەی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکەوە بە میدیاکارانی راگەیاند کە زیاتر لە نیوەی دەنگدەران نەچوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەڵێت: "تاکە هێزێک بتوانێت زۆرینەی ئەنجوومەنی نیشتمانی پێک بهێنێت ئێمەین. تەنها زۆرینەیەکی بەهێز و راشکاو دەتوانێت وەڵامی داواکارییە بە پەلەکانی فەڕەنسییەکان بداتەوە".