Fahrettin İbrahim
31 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2017
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان رادەگەیەنێ کە "له ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌رکه‌وتووی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر گروپێکی تیرۆریستی له نزیک شاری که‌رکوک ده‌ستگیرکران".
بە پێی راگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەم گرووپە لە گوندی باجوان-ی رۆژئاوای شاری کەرکووک دەستگیر کراون و پێشتر چەندین کردەوەی تیرۆریستییان ئەنجام داوە.
لە راگەیانراوەکەدا هاتووە کە ئەم گرووپە کە پێکهاتووە شەش کەس و ویستوویانە لە شاری کەرکووک و بە تایبەتی قەزای دووبز کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
ئەوە خوارەوە دەقی راگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە:
له به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌ستگیرکردنی تیرۆریستانی گرووپی تیرۆریستی (داعش) و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلان و هه‌ڕه‌شه‌کانیان له سه‌ر شاری که‌رکووک و ده‌وروبه‌ری، دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و چاودێری به‌رده‌وام له سه‌ر گرووپێکی تیرۆریستی (داعش) له گونده‌کانی ڕۆژئاوای که‌رکووک و له ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌رکه‌وتووی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و به هاوکاری به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی که‌رکوک توانرا له شه‌وی (٢٠١٧/١/٣١/٣٠) له گوندی (باجوان) شه‌ش تیرۆریستی گرووپه‌که ده‌ستگیر بکرێن، که تاوانبارن به ئه‌نجامدانی چه‌ندین کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له شاری که‌رکووک و گونده‌کانی ڕۆژئاوای که‌رکووک و پیلانیان هه‌بووه به ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناو شاری که‌رکووک و قه‌زای (دوبز)
به ناوه‌کانی:
١-برزان محمد مخلیف ناسراو به (قح) به‌رپرسی گرووپه‌که.
٢- روکان محمد علی ئه‌ندامی گروپ.
٣- نزهان محمد مخلف. ئه‌ندامی گروپ.
٤- احمد محمد مخلف.ئه‌ندامی گروپ.
٥- محمد علی ابراهیم.ئه‌ندامی گروپ.
٦- فارس مخلف اسود.ئه‌ندامی گروپ.