Sarp Özer,Sefa Şahin
11 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
لە دوو هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیادا بۆ سەر هەریەک لە ناوچەکانی دەورووبەری ماردین و هەکاری، ١١ تیرۆریست کوژران.
لە زانیارینامەیەکدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە پێگەی ژمارەیەک تیرۆریست کە لە شارۆچکەی دارگەچیتی سەربە ماردین بوون و ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی هێرش و پەلامار کردووە، دەستنیشانکراوە.
دوای ئەوەش لە هێرشێکی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیادا، ٨ تیرۆریست کە لە رێگەی ئامرازەکانی چاودێرییکردەوە، دەستنیشانکران، کوژران و دوو سەکۆی چەکیش تێکشکێنرا.
هاوکات هێرشی ئاسمانیی کرایە سەر چەند تیرۆریستێک کە لە دەورووبەری هەکاری ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی هێرش و پەلامار دەکرد.
لەئەنجامی هێرشەکەشدا ئەشکەوتێک خاپوورکرا و ٣ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز، کوژران.