İdris Okuducu,Mohammed Baqi Hussein
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
به‌غدا - AA
ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی عێراق، له به‌غدای پایته‌خت ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشی ده‌ستگیركرد كه پلانی بۆ په‌لاماره‌كه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ری كه‌ركووك به گازی خه‌رده‌ل داڕشتبوو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی هه‌واڵگریی عێراق، جه‌مال خه‌لیل تاها زه‌ناد المهشههدانی كه به‌ناو پارێزگاری باكووری به‌غدا و كهركووکی داعش بووه و له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا به‌شداریی له‌چه‌ندین چالاكیدا كردووه، له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌به‌غدا ده‌ستگیركراوه.
مه‌شهه‌دانیی ته‌مه‌ن 45 ساڵ كه له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا نازناوه‌كانی "ئه‌بو سه‌یف" و "ئه‌بو حه‌مزه الكوردی"ی به‌كارهێناوه، ساڵی 1973 له‌به‌غدا له‌دایكبووه و ساڵی 1992 ئه‌كادیمیای ئاسایشی نیشتمانیی ته‌واوكردووه.
له‌گرته ڤیدیۆی دانپێدانانه‌كه‌یدا مه‌شهه‌دانی باس له‌وه ده‌كات، وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك ده‌ستی به‌كاركردووه له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا و ئازاری 2016 به‌مه‌به‌ستی رووخاندنی وره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له شارۆچكه‌ی دوزخورماتوو هاوه‌نێكی به‌كارهێناوه له هێرشه‌كاندا كه گازی خه‌رده‌لی تێدابووه.
مه‌شهه‌دانی هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه له هێرشی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 17 پێشمه‌رگه‌كه‌ی حهویجهشدا به‌شداربووه.