Sarmand Hameed
08 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2018
دۆحە - AA
وەزیری بەرگری قەتەر، خالید بن محەمەد عەتییە و هاوتا بەریتانییەکەی، گاڤین ئەلیکساندەر ویلیامسن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری قەتەرلەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا عەتییە و ویلیامسن تاوتویی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کردووە.
هەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی هەنگاوەکانی پرۆسەی پەرەپێدان بە پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەکانی قەیرانی کەنداویان کردووە.
رۆژی ٥ی حوزەیران دوای ئەوەی حکوومەتی هەریەک لە سعوودیە، ئیمارات، بەحرێن و میسر سەرجەم پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان لەگەڵ قەتەردا پچڕاند، قەیرانی کەنداو سەری هەڵدا. ئەو ٤ وڵاتە کە گەمارۆیان خستووەتە سەر قەتەر، بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی دۆحەدا لیستێکیان کە لە ١٣ داواکاریی پێکهاتبوو، پێشکەشی ئەو وڵاتە کرد، لە وەڵامیشدا قەتەر ئاشکرایکرد هیچ داواکارییەک جێبەجێناکات کە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکان بکات.