Meltem Bulur,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە پێدانی چەک و تەقەمەنی لە لایەن ئەمریکاوە بە یەپەگە رایگەیاند ''ئێستا ئیتر ئۆپەراسیۆنی رەققە تەواودەبێت. با ببینین و بزانین ئایا دەتوانن ئەو چەکانە کۆبکەنەوە کە ژمارەی ریزبەندییەکانیان وەرگرتوون؟ بەڕێز سەرکۆمارمان لە دوایین کۆبوونەوەماندا لەگەڵ ترەمپ بە شێوەیەکی روون ئەوەی بە ناوبراو گوت کە نەیانتوانیوە لە عێراق ئەو کارە ئەنجامبدەن. پێویستە ئەمریکا تەنها بیر لە تێچووی دارایی ئەمە نەکاتەوە''.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، چاوش‌ئۆغڵو باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه ئه‌نجامی ههڵبژادنهكهی ئه‌ڵمانیا ده‌ریخست نه‌یاری توركیا ده‌نگی نه‌هێنا و، به پێچه‌وانه‌وه توركه‌كان كه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان بینی ده‌نگیان به پارته سیۆسیالهكان نه‌دا.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ئێستا تۆ بۆ (جێگره‌ی بۆ دیموكراسی) هه‌نگاو ده‌نێیت، ئایا هاووڵاتییانمان ده‌نگت پێ ده‌ده‌ن. نایده‌ن. ئه‌وه‌یش ته‌نها له‌به‌ر هاووڵاتییانی ئێمه نا، به‌ڵكو به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌وه ده‌نگیان كه‌می كرد". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی سیگمار، باسیان له‌وه كردووه كه ئیدی هه‌ڵبژاردن ته‌واوبووه و، پێویسته تیشكبخرێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كان چۆن به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
گوتیشی: "ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌م. واتا گرنگه ئه‌و دیالۆگه به‌رده‌وام بێت. هه‌ندێکجار له ئاستی خواره‌وه گرنگه گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان بكرێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه دیدار له ئاستی باڵادا گرنگه بۆ هه‌نگاونانی بنه‌ڕه‌تی. دوای ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه كرا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش ده‌گیرێنه‌به‌ر. ئێمه هه‌میشه ده‌ڵێین كه هیچ كات نێگه‌تیڤانه ته‌ماشای ئه‌ڵمانیامان نه‌كردووه، هیچ هۆكارێك نییه به‌و شێوه‌یه ته‌ماشای بكه‌ین. ئه‌ڵمانیا چه‌ند به‌هێزبێت بۆ ئێمه باشه. بۆ نزیكه‌ی چوار ملیۆن هاووڵاتییمان باشه كه له‌وێن، بۆ توركیاش باشه. ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌مین هاوبه‌شی بازرگانی ئێمه‌یه و وه‌به‌رهێنانه‌كان دیاره. هه‌روه‌ها له زۆر بواردا هاریكاری جددیمان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا هه‌یه. خراپبوونی ئه‌ڵمانیا چ سوودێكی بۆ ئێمه ده‌بێت. ئێمه وه‌ها ته‌ماشای ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ڵمانیا وڵاتێك نییه ركابه‌رایه‌تی ئێمه بكات. پێویسته وه‌ك وڵاتێك ببینریت كه هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بكات. واتا شه‌ڕی ئابووریی بۆ ئه‌ڵمانیا و ئێمه‌یش سوودی نییه. پێویسته هاریكاری ئابووریی ئه‌ڵمانیا له پلانی پێشه‌وه بێت".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو پێی وایە کە پێویستە ئەڵمانیا ئیتر تورکیا وەک هاوبەشێکی یەکسانی خۆی ببینێت و ئەوە قبووڵ بکات.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەشدا کە ''ئایا لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی لووتکە لە نێوان ئەڵمانیا و تورکیادا سازدەکرێت؟''چاوش‌ئۆغڵو گوتی: ''بۆچی سازنەکرێت؟'' و جەختی لەوەشکردەوە کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ لە هەردەرفەتێکدا بۆیان هەڵکەوتبێت، کۆبوونەتەوە.
سەبارەت بە کاریگەریی ئەو حکوومەتە نوێیەی لە ئەڵمانیا پێکدەهێنرێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و تورکیاش، چاوش‌ئۆغڵو بە گرنگییەوە باسی لەوەکرد کە کو‌لتووریی هاوپەیمانیی لە حکوومەتدا لە ئەورووپا زۆر لە کو‌لتووریی هاوپەیمانیی لە حکوومەتدا لە تورکیا باشترە، گوتیشی: ''دیسان هێشتا جیاوازیی بۆچوون و سیاسەت لە نێوان پارتەکەی مێرکڵ و پارتەکانی دیکەدا هەیە و ئەوەش بە مانای ئەوە دێت کە پێکهێنانی هاوپەیمانیی سێ لایەنە، کارێکی زەحمەتە. ئەگەر بێت و هاوپەیمانیی سێ لایەنە پێکیشبهێنرێت، ئەوا کارێکی زۆر زەحمەت دەبێت چونکە لە نێوان ئەو پارتانەدا کە جێگەی باسن، جیاوازیی جددیی لە سیاسەتە سەرەکییەکانیاندا هەیە بەڵام هێشتا روون نییە کە چی روودەدات''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە پەلامارەکەی لاس ڤێگاسیش ئاماژەی بەوەكرد کە ئەمە یەکەمین هێرشی لەوجۆرە نییە لە ئەمریکا و ئاشکرای کرد کە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما ئاماژەی بەوەکردبوو کە ژمارەیەک رێکار سەبارەت بە هەڵگرتنی چەک لە لایەن هاووڵاتییانەوە دەکەن بەڵام کۆمارییەکان دژایەتیی خۆیان بۆ ئەو رێگرییانە دەربڕی، تیشکی خستە سەر ئەوەش کە هەڵگرتنی چەک لە لایەن هاووڵاتییانەوە لە ئەمریکا هەڕەشەیەکی جددییە و پێویستە ژمارەیەک رێکاری سنووردارکردنی بگیرێتەبەر.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، باسی له پێدانی چەک و تەقەمەنی لە لایەن ئەمریکاوە بە یەپەگە كردووه و گوتی: ''ئێستا ئیتر ئۆپەراسیۆنی رەققە تەواودەبێت. با ببینین و بزانین ئایا دەتوانن ئەو چەکانە کۆبکەنەوە کە ژمارەی ریزبەندییەکانیان وەرگرتوون؟ بەڕێز سەرکۆمارمان لە دوایین کۆبوونەوەماندا لەگەڵ ترەمپ بە شێوەیەکی روون ئەوەی بە ناوبراو گوت کە نەیانتوانیوە لە عێراق ئەو کارە ئەنجامبدەن. پێویستە ئەمریکا تەنها بیر لە تێچووی دارایی ئەمە نەکاتەوە. ئه‌وان زیاتر بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێدانی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه ئه‌و پاره‌یه ده‌هێنێت یان نا. له بنه‌ڕه‌تدا پێدانی چه‌ك، مه‌ترسییه بۆ ئایندهی سووریا. بۆچی له سووریا پێكه‌وه‌ین؟ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له لایه‌ك له هه‌وڵی راگرتنی جه‌نگ و له لایه‌كیش له هه‌وڵی راگرتنی تیرۆرداین. چه‌كتان دا به یه‌په‌گه. یه‌په‌گه هه‌وڵی دابه‌شكردنی وڵاته‌كه ده‌دات. ئه‌گه‌ر پێكدادانه‌كان به‌رده‌وامبن، مه‌ترسی هه‌یه بگوازرێته‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ش. كێ له‌م دۆخه سوودمه‌ند ده‌بێت، گرووپه توندڕه‌وه‌كان. دیسانه‌وه رێكخراوی تیرۆريستی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه''.
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیكرده‌وه كه هۆكاری سه‌ره‌كیی دۆخی ئێستای عێراق، راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته به كه‌سانێكی نه‌شیاو له لایه‌ن ئه‌مریكاوه دوای به‌جێهێشتنی و رایگه‌یاند، هه‌مان هه‌ڵه له سووریاش ئه‌نجامدراوه. ناوبراو ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریادان و گوتی: "ئه‌گه‌ر له‌وباره‌وه راستگۆشبن له ههنگاوهكانتاندا پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌ده‌ن، یان ده‌بنه هۆی پێكهێنانی سووریایه‌ك كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌تان بێت."