Rewa Mahmut Hasan
18 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند "ئیتر لەمەودوا رۆژەڤی دیکە دەبێت لە قوبرس. هەتا کۆتایی بەم شێوەیە نابێت بەردەوام بێت".
دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەستۆنیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش بۆ مەولود چاوشئۆغڵو و سڤین میکسەر بەرێوەچوو کە تێیدا چاوشئۆغڵو باسی لە پرسی قوبرس و کێشە هەڵپەسێدراوەکان کرد.
وهزیری دهرهوهی توركیا، مهولود چاوشئۆغڵو، لهبارهی چالاكییهكانی بەشە یۆنانیەکەی قوبرس له رۆژههڵاتی دهریای ناوهڕاست له بواری هیدرۆكاربۆندا ئاماژەی بەوەدا کە "ههنگاونانی تاك لایهنهی حكوومهتی قوبرس لێرهدا كارێكی دروست نییه. چونكه له سهرچاوهكانی دهوروبهری دوورگهی قوبرسدا مافی هاووڵاتیانی قوبرسی توركیش ههیه".
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بە دانوستانەکانی قوربس کرد لە شاری کرانس-مۆنتانای سویسرا کە تیایدا ئیدارەی بەشە یۆنانیەکەی قوبرس، بەهەنگاوێکی لەو چەشنەی نیازی ئاشکرای یۆنانی دەرخستووە و لەوبارەیەوە گوتی: "پلانی ئەوان بەم چەشنەبوو، ئەم قۆناغە تا ١٢ درێژ بکەنەوە، دواتر دوای دەخەن. لە ١٢ دا تاک لایەنانە لەبەرامبەر ئەو هەنگاوەیاندا هەڵبەت بەشە یۆنانیەکەی قوبرس و تورکیا بێدەنگ نابن بەرامبەر پلانەکەیاندا. هەنگاویان دەنا،ئەمەش دەکەنە بەهانە بۆ هەڵسان لەسەر مێزی گفتوگۆ. ئێمە ئەم پلانەمان بینی. بەڵام وەک ئەوە بەڕێوەنەچوو وەک ئەوەی خواستیان".
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا سەقامگیری و ئاشتی قوبرس و ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست چارەسەر کردنی کێشەکانی خوازیارە و جەختی کردەوە لەوەشی کە هێڵە سوورەکەی لایەنی تورکی لەو بارەیەوە روون و ئاشکرایەو گوتی: "راستییەکەی ئەوەیە کە هەرکەسێک لەنێو وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لەپشتی کێشەی قوبرسدا خۆیان مەڵاس دابوو، من خوازیار بووم رووی راستی ئەوانە ببینم. بەڵام ئیتر لەمەودوا قۆناغی دیکە لە قوبرس دێتە پێش، ئەم قۆناغە ناکرێت تا هەتایە بەو چەشنە بێت. ئێمە بۆ چارەسەری هەموو کاتێک هەنگاوێک لەپێش بووین، چەندین مەترسی سیاسیشمان لەبەرچاوگرت. خوایاربێت ئەمڕۆ دەچمە بەشە تورکییەکەی قوبرس و لەوێ راوێژ دەکەین لەگەڵ بەرپرسانی ئەوێدا. لەگەڵ بەرێز سەرکۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و پارتە سیاسییەکان پێکەوە باس لە نەخشە رێگەی داهاتوو دەکەین،راوێژ لەسەر ئەمانە دەکەین".