Hemn Osman
04 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2015
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا كاڵن: "(سیستمی سه‌رۆكایه‌تی) كاتێک بابه‌تێكی به‌م شیوه‌یه گرنگ دێته ئاراوه، ئه‌و مشتومڕه سه‌ربه‌خۆ بڕیاری لێوه نادرێت دوور له گه‌ل. ئه‌گه‌ر میكانیزمی ئه‌وه ریفراندۆم بێت ئه‌وا ده‌خرێته ریفراندۆمه‌وه. له په‌رله‌ماندا كۆمه‌ڵێك رێكخستن هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ی كه من به تایبه‌تی ده‌مه‌وێت جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت راوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ماندا بكه‌ین و راوبۆچوونیان وه‌ربگرین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته."
گوتەبێژی سەرکۆماری تورکیا کاڵن: "بەشێکی زۆر لەو ئامادەکاریانە تەواوبووە کە بەمەبەستی سەردانیکردنی هاووڵاتیان بۆ کۆشکی سەرکۆمار ئەنجامدرابوو، لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو رۆژانە دیاری دەکەین کە هاووڵاتیان لە رێگای سیستەمەوە بتوانن داوا پێشکەش بکەن بۆ سەردانی کۆشکەکە".
گوتەبێژی سەركۆماری توركیا كاڵن (سەبارەت بە بانگەشەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی نهێنی لە نێوان سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆكی گشتی مەهەپە دەوڵەت بەخچەلی) گوتی: "بابەتێكی لەو شێوەیە بوونی نییە، ئەو كەسانەی كە وادەزانن بە هێرشكردنە سەر سەركۆمار، بە درووستكردنی بوختان و درۆ بڵاوكراوەی دوور لە راستی دەنگی زۆرینە بۆخۆیان دەستەبەر دەكەن با سەیرێكی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكەی یەكشەممەی رابردوو بكەن، هەڵبژاردنەكە وەڵامێك بوو بۆ ئەو كەسانەی كە دەیان ویست بە پڕوپاگەندە و بوختانەوە رای گشتی بشێوێنن، پێویستە واز لەو كارانە بێنن".