Hemin Hüseyin
11 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2018
هەولێر - AA
سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان، عەبدولقادر بازرگان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "پێنج لایەن و حزبی تورکمانی لەژێر ناوی قەوارەی چاکسازیی تورکمان کە پێکھاتوون لە "پارتی چاکسازیی تورکمان، بزووتنەوەی دیموکراتیی تورکمان، پارتی نەتەوەیی تورکمان، کۆمەڵەی رۆشنبیریی تورکمان لەگەڵ ئەندامێکی سەربەخۆ" لیستێکی ھاوبەشمان پێکھێناوە".
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، هەروەها ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی پارتی چاکسازیی تورکمان، مونا قەهوەچی گوتی: "ئەم قەوارەیە نوێنەرانی راستەقینەی حزبە تورکمانییەکانن کە ئەم لیستەیان پێکھێناوە، نیگەرانیمان هەیە کە بەشێک لە حزبە کوردییەکان بە ئامانجی ئەوە بوون کە تورکمانەکان بە هیچ شێوەیەک نوێنەری خۆیان هەڵنابژێرنەوە، ئێستا هەر ئەوان هەوڵ دەدەن لیستێکی کارتۆنی دروست بکەن، بۆیە ئامانجی ئێمە بەھێزکردنی پێکەوەژیان و کارکردنە بۆ لابردنی ئەو کشانەی کە رووبەڕووی ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە، ھەتاکو دەرچەیەک بدۆزینەوە بۆ دەربازبوون لە کێشە و قەیرانەکان".
مونا قەهوەچی گوتی: "سەرەڕای ئەوەی پێداگری لەسەر دانوستانەکان دەکەینەوە، ھاوکات ئیدانەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵوەشاندنەوەی دەنگی تایبەت لە ھەرێمی کوردستان دەکەین و پێمان وایە ئەمە مەرامێکی سیاسیی لە پشتە و بۆ لەناوبردنی قەوارەی سیاسیی کوردستانە و جیا لەمە ھیچ پێناسەیەکی تر ھەڵناگرێت".
لەبارەی ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی بەناوی تورکمان دروست دەبن، مونا قەهوەچی گوتی: "دوێنێ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی فەرمیی ناوەکانی بڵاوکردەوە و بەشێکیان پەیوەندییان بە تورکمانەکانەوە نییە و بەناوی تورکمانەکان دروستکراون".
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، سەرۆکی پارتی رزگاری نیشتمانی تورکمان، بڵند عوزێرئاغا گوتی: "ئێمە ئەو لایەنە سیاسییانە کە هەموومان بڕیارماندا بەیەک قەوارە بۆ پەرلەمانی داهاتوو خۆمان کاندید بکەین بە مەبەستی چاکسازی و زیاتر هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی شایستەییەکانی نەتەوەیی".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.