Zana Natık Kerem
11 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی کۆبوویەوە.
نووسینگەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ نوری مالیکی کۆبووەتەوە.
پێشتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە دووەم سەردانەکەی بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم و سەرۆکی ھاوپەیمانیی قەرار، ئوسامە نوجێفی و ئەمینداری گشتیی پارتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی، جەمال زاری کۆبوویەوە.
چاوەڕان دەکرێت ھەر ئەمڕۆ، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە جیا لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری و سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر، حەیدەر عەبادی کۆببێتەوە.
دوێنێ شەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، گەیشتبووە بەغدا.