Mazın Asad
21 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2015
ئیستانبوڵ
وەزیری وزە و سەرچاوەکانی سروشتی تورکیا، عەلی رزا ئاڵابۆیون لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بلینکن رایگەیاند: "تاوتوێی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە خواستی وزە کراوە. لە پێناو گونجاندنی گازی سروشتی عێراق بە سیستەمێک و ھەڵسەنگاندنی لەبارەی گواستنەوەی بۆ رۆژھەڵاتی دەریای سپی لەسەر تورکیا ئاڵوگۆڕی زانیارییمان کردووە".
ئاڵابۆیون و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیان ئەنجام دا و ناوبراو راگەیاند کە کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئەمریکا رێکخراوە و دوور لە چاوی کامیراکان لە ھۆتێلێکی شاری ئیستانبوڵ بەڕێوە چووە.
کۆبوونەوە دووقۆڵییەکە ماوەی نیو سەعاتی خایاند و دواتر وەزیری وزە و سەرچاوەکانی سروشتی تورکیا لەوبارەیەوە روونکردنەوەیەکی دا و رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی ئاسایشی خواستی وزە خراوەتە بەرباس.
ناوبراو راشیگەیاند سەدا ٧٠ی بەرھەمھێنانی وزە لە رۆژھەڵات و سەدا ٦٠ی وزەش لە رۆژئاوا بەرھەم دەھێنرێت و تورکیا لەو نێوەندەدا وەک پردێک وایە و روونیشی کردەوە بە تایبەتی زۆرێک لە پرۆژەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی لەسەر تورکیاوە ئەنجام دەدرێت.
ئاڵابۆیون لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش دا کە لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پرۆژەکان زانیارییان ئاڵوگۆڕ کردووە و گوتیشی: "لە پێناو گونجاندنی گازی سروشتی عێراق بە سیستەمێک و ھەڵسەنگاندنی لەبارەی گواستنەوەی بۆ رۆژھەڵاتی دەریای سپی لەسەر تورکیا ئاڵوگۆڕی زانیارییمان کردووە. ھاوکات مادەی پێشەکی رۆژەڤ دابینکردنی ئاسایشی گواستنەوەی وزە بۆ تورکیا و ئەورووپا بووە. خواستی تورکیا و ئەورووپا لەبارەی وزە بەھۆی پێشھاتەکاتی ئابووری رۆژ لە دوای رۆژ لە بەرزبوونەوەدایە. وەک تورکیا ئێمە رێوشوێنی پێویست بە مەبەستی ئاساییشی وزە دەگرینەبەر".