Mustafa Güçlü
21 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2016
ئه‌و ئاڵایه‌ی ئه‌مریكا كه به‌بینای گومرگی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده‌دا هه‌ڵواسراوه له گرێ سپی، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له‌شوێنی خۆیه‌تی و له‌شارۆچكه‌ی ئاكچهكالهی ئورفاوه ده‌بینرێت.
پێشتر سێ له‌و ئاڵایانه‌ی ئه‌مریكا كه به بینای په‌كه‌كه/په‌یه‌ده‌دا هه‌ڵواسرابوون، لادران.
رۆژی 2ی ئهیلوول له گوندی رافی سه‌ربه شارۆچكه‌ی منبج له‌خۆرئاوای فورات، كه ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری په‌كه‌كه/په‌یه‌ده‌ی تێدایه، ژماره‌یه‌ك ئاڵای ئه‌مریكا هه‌ڵواسران.
سه‌رچاوه‌كان لەناوچهكهوە ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، ئه‌و چه‌كدارانه ئاڵای ئه‌مریكا وه‌ك قه‌ڵغانێك به‌كارده‌هێنن.
- خه‌ڵكی ناوچه‌كه نایانه‌وێت ئاڵای ئه‌مریكا هه‌ڵبواسرێت
هاوكات ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له گرێ سپییه‌وه په‌نایان بۆ شارۆچكه‌ی ئاكچهكاله بردووه، كاردانه‌وه دژی هه‌ڵواسینی ئاڵای ئه‌مریكا له شارۆچكه‌كه‌یان نیشانده‌ده‌ن.
عه‌لی سوڵتان یه‌كێكه له‌و په‌نابه‌رانه و ئاماژە بەوەدەکات بەر لەساڵ و نیوێك لەژێر فشاری په‌یه‌ده‌دا گرێ سپیی به‌جێهێشتووه.
سوڵتان ده‌ڵێت په‌یه‌ده ئەو خه‌ڵكەی کە وەک خۆی بیرناکاتەوە ناچار به كۆچكردن ده‌كات.
گوتیشی: "په‌یه‌ده له‌هه‌وڵی دابه‌شكردنی سووریادایه. به هه‌ڵواسینی ئاڵای ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت وای نیشانبدات كه سه‌ربه‌وانن. ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی سووریا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یه‌ده و ئاڵای ئه‌مریكامان قبوڵ نییه".