ئورفا
ھاوسەرۆکی بەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش بە ھاوڕێەتیی لەگەڵ گوڵتان کشاناک، ئیبراھیم بینیجی، ئایسەل توغڵوک، ئەحمەد تورک، دوای گەیاندنی پەیامی سەرەخۆشیی لەھاوسەرۆکی PYD ساڵح موسلیم بەبۆنەی کوژرانی کوڕێکی، لەخاڵی سنووریی مۆرشید پەنار گەڕانەوە بۆ دیاربەکر.
دەمیرتاش لەدەروازەی سنوور بۆ ڕۆژنامەنوسان قسەی کرد، خوازیار بوو ئاشتی و ئارامی بۆ سوریا بگەڕێتەوەو گوتی " چەتەکان کە لەدەرەوە دەنێردرێنە ناو خاکی سوریا، ئارامی رۆژئاوای کوردستان تێکدەدەن و لەگەڵ گەلی سوریا دەجەنگن، کوردەکانی سوریا شۆڕشگێڕانە بەرامبەریان دەوەستنەوە، کوڕی ساڵح موسلیم یەکێکە لەو شۆڕشگێڕانەی بەدەستی دوژمنانی کورد شەھید بوو، ئێمە چووینە پرسەی ئەوو سەرەخۆشیمان لەماڵباتە بەڕێزەکەی کرد"