Haydar Hadi,Mazın Asad
18 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2017
بەغدا - AA
جێگری سەرکۆماری عێراق، ئەیاد عەللاوی لەبارەی خۆپێشاندانەکانی سلێمانی و دەوروبەری، ھۆشداری دا لە بەرامبەر ئەگەری فراوانبوونی قەیرانەکە.
عەلاوی لە راگەیەندراوێکدا گوتی: "ھاووڵاتیانی کورد لەکاتێکدا چاوەڕێی چارەسەرێکی بەپەلە بوون لەبارەی دواکەوتنی مووچە، رەنگدانەوەی قەیرانی نێوان حکوومەتی ناوەندی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باجەکەی لەسەر ئەوان شکایەوە. ئەگەر قەیرانەکەی باکوور فراوان بێت، رەنگدانەوەی ئەمە بە ھەرێمی کوردستان سنووردار نابێت".
جێگری سەرکۆماری تورکیا بانگەوازی چارەسەری بەپەلەی کێشەکانی نێوان حکوومەتی ناوەندی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد و بانگەوازیشی بۆ حکوومەتی ناوەندی کرد کە بەرامبەر بە خۆپێشاندانەکانی سلێمانی و دەوروبەری بە بەرپرسیارانە مامەڵە بکات.