Abdullah Shukur
08 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2017
بەرلین - AA
سەرۆکی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیان و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ لە چوارچێوەی کارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی یەکێتی سۆسیالی کریستیان کۆبووەوە.
ئەو دوو پارتە کە پەیوەندییەکانیان لە ئاستێکی زۆر بەهێزدایە و لە ئەڵمانیا بە دوو پارتی برا ناودەبردرێن، ئەمڕۆ لە ناوەندی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیان کۆبوونەوە و راشگەیەندرا کە کۆبوونەوەکان لەوانەیە تا نیوەی شەو بەردەوام بێت.
چاوەڕێی ئەوە دەکرێ کە لە کۆبوونەوەکەدا باسی کارەکانی پێکھێنانی کابینەی حکوومەتی نوێ و دانانی نەخشە رێگایەک لەمبارەیەوە بکرێت.
راشگەیەندرا کە پارتی یەکێتی سۆسیالی کریستیان پێشنیارێکی ١٠ خاڵی ئامادەکردبووە و بە نیازە پێشکەشی پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیانی بکات.
لە ھەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٤ی ئەیلولی رابردوو، پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیانی سەرکەوتنی بەدەستھێنا و پێشبینی ئەوەش دەکرێ بەمەبەستی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ لەگەڵ پارتی سەوز و پارتەکانی دیکە کۆببێتەوە.