Serhat Bağbars
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
وەرزشوانی تورکی، رامیل گولیێڤ کە لەمیانی رکابەرییەکانی پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیداندا یەکێکە لەو یاریزانانەی کە نوێنەرایەتی تورکیا لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکات، لە رکابەرییەکانی ٢٠٠ مەتریی پیاواندا، بوو بە پاڵەوان.
لە ٧ەمین رۆژی پاڵەوانێتییەکەدا کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، رکابەرییەکانی کۆتایی ٢٠٠ مەتریی پیاوان بەڕێوەچوو.
یاریزانی یانەی فەنەرباخچە، رامیل گوڵیێڤ بە بڕینی ماوەکە بە ٢٠.٠٩ چرکە، توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و مەدالیای ئاڵتوونی بباتەوە، بەوشێوەیەش تورکیا لەسەر ئاستی ٢٠٠ مەتریی پیاواندا چووە مێژووەوە.
لە پلەی دووەمیشدا یاریزانی ئەفریقای باشوور، واید ڤان نیکێرکی بە بڕینی ماوەکە بە ٢٠.١١ چرکە مەدالیای زیو، و جێریم ریچاردزی ترینیدادی بە ٢٠.١١ چرکە پلەی سێهەم و مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا. نیکێرک بە پێشکەوتنی بە جیاوازیی لە هەزاردا یەکی چرکەیەک، کەوتە پێش ریچاردزەوە و پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەبۆنەی سەرکەوتنییەوە پیرۆزبایی لە گوڵیێڤ کرد.