Feriq Fereç
16 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2018
سلێمانی - AA
سه‌ره‌تا به به‌خشینی خه‌ڵاتی رێزلێنان بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه هاوكاری ئه‌و گرووپه‌یان كردووه له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه، پاشان به ژه‌نینی پارچه موزیک و دواتر نمایشی سه‌مای بالێ ده‌ستیپێكرد به به‌شداری كوڕان و كچانی سه‌ماكار له ته‌مه‌نی لاوان و منداڵان، بهڕێكخهری، مینا نیاز له‌تیف.
مینا نیاز لەتیف بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "به‌م نمایشه بۆ یه‌كه‌مجار له سلێمانی توانیمان چیرۆكێك بگێرینه‌وه و بتوانین ئاستی ئه‌و گه‌نج و منداڵانه بخه‌ینه‌ڕوو كه هیچیان كه‌متر نییه له سه‌ماكارانی وڵاتانی ده‌ره‌وه، گرووپی له‌یزین له ساڵی ٢٠٠٤ ده‌ستی به‌كار كردووه و له ساڵی ٢٠١٠دا مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رگرتووه و ئێستا نزیكه‌ی ٦٠ ئه‌ندامی هه‌یه".