Doga Kirmizioglu,Muhammet Ali Kemal
17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
ئەنقەرە- AA
تێنسزانی رووسی، ماریا شاراپۆڤا بەشداریی لە پاڵەوانيەتى تێنسی کراوەی فەڕەنسادا ناکات کە بڕیارە لە نێوان ٢٢ی ئایار بۆ ١١ی حوزەیراندا بەڕێوەبچێت.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن یەکێتیی ژنە تێنسزانەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، فیدراسیۆنی تێنسی فەڕەنسا رێگەی نەداوە کە شاراپۆڤای تەمەن ٣٠ ساڵ بە بانگێشتی تایبەت بەشداریی لە رکابەرییەکانی پاڵەوانيەتى تێنسی کراوەی فەڕەنسادا بکات.
هاوکات سەرۆکی فیدراسیۆنی تێنسی فەڕەنسا، بێرنارد گودیسێڵی لە لێدوانێکدا بۆ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند ''لەدوای پێکان، دەکرێت باس لە بانگێشتی تایبەت بکرێت بەڵام لەدوای سزای بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، بانگێشتی لەو جۆرە رێگەی پێنادرێت. زۆر نیگەرانم لەبەر ماریا شاراپۆڤا و هەوادارانی. بەڵام ئەوە ئەرک و لێپرسراوێتیی ئێمەیە کە درێژە بە ستانداردە بەرزەکانی تێنس بدەین''.
ماریا شاراپۆڤا کە لە رێگەی بانگێشتی تایبەتەوە لە هەریەک لە پاڵەوانيەتیەکانی شتوتگارت، مەدرید و رۆمادا بەشداریی کرد، بەڵام نەیتوانی خاڵی پێویست بۆ پاڵەوانيەتى فەڕەنسای کراوە کۆبکاتەوە.