Mutlu Demirtaştan,Muhammet Ali Kemal
17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2017
ئیستانبوڵ- AA
راهێنەری ئەڵمانی، یۆرگن کلینسمان ئاشکرای کرد ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی پێویستە دوای ئەوەی جامی جیهانیی بەدەستهێنا، کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنێت.
کلینسمان لە لێدوانێکدا بۆ میدیای ئەڵمانی، وێڕای ئاماژەدان بەوەی مێسی شایەنی بردنەوەی جامی جیهانییە، رایگەیاند ''پێویستە مێسی جامی جیهانیی بەدەستبهێنێت. ئەو شانسەی هەیە کە ساڵی داهاتوو ئەو جامە بەرێتەوە لە رووسیا. یاریزانێکی وەک مێسی، پێویستە دوای ئەوەی جامی جیهانیی بەدەستهێنا، کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی ئەفسوناوی خۆی بهێنێت''.
گوتیشی: ''مێسی یاریزانێکی زۆر جیاوازە. بە تەواوەتی نایابخوازە. کەسایەتییەکی خاکی و جوانی هەیە''.