Ramal Mahmood
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2017
تاران – AA
٣٢هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی میوزیکی فەجر لە تاران دەستیپێکرد.
یەکەم رۆژی فیستیڤاڵەکە لە هۆڵی رۆشنبیری وەحدەت بە کۆنسێرتی گرووپی میوزیکی ترایۆ رامبراندتی هۆڵەندی و هونەرمەندی کەمانچەژەنی ئێرانی حەسام ئینانڵو دەستیپێکرد.
ئەمساڵ میوزیکی میللی و نەریتی کلاسیک و پۆپ لە فێستیڤاڵەکە دەژەنرێن، گرووپی میوزیکی فەڕەنسی، ژاپۆنی، ئیسپانی، هۆڵەندی و ئەرمەنی بەشداری لە فێستیڤاڵەکە دەکەن.
کۆنسێرتەکانی ئەم فێستیڤاڵە لە هۆڵی رودەک، وەحدەت، تاوەری ئازادی، تاوەری میلاد ئەنجام دەدرێن و لە ٢٠ی ئەم مانگە کۆتایی بە فێستیڤاڵەکە دێت.