Rewa Mahmood Hasan
25 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
دوای بەڕێوەچوونی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەژێر ناوی کۆنگرەی نوێبوونەوە، لیژنەی هەڵبژاردنی ئەو حزبە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گشتی (سەرکردایەتی)سەرجەم بازنەکانی بڵاوکردەوە.
بەپێی زانیاریەکان دوای ئەوەی کە سەرجەم سکاڵا و تانەکان لەسەر ئەنجامەکە وەردەگیرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، ئەنجامی کۆتایی بڵاو دەکرێتەوە.
ئەنجامی سەرەتایی لیستی کاندیدە دەرچووەکانی سەرجەم بازنەکان بەم شێوەیەیە:
بازی نەینەوا
-سەردار هەركی
-رابیحە حەمەدە گەورە
-نەسروڵڵا سورچی
بازنەی شنگال
-ئەمین بابە شێخ
-شێخ داود شنگالی
بازنەی خانەقین
-مەحمود سەنگاوی
-بڵێسە جەبار فەرمان
-شێركۆ میروەیس
-عیماد ئەحمەد
-خەسرەو گوڵ
بازنەی چەمچەماڵ
-شاڵاو عەلی عەسكەری
-رێبوار جاف
-سەركەوت شەهید حەمە غەفور
بازنەی بەغدا
-هێرش بەغدادی
-پۆڵا سیروان تاڵەبانی