Hawkar Yaseen
23 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و بەشداری جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن دەبێت دەربارەی دەرئەنجامی مانەوەی دوو هەفتەی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ئەنجامی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانیان.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی راپۆرتێکی چڕ دەربارەی دانوستانەکانیان لە بەغدا دەخاتەڕوو، هەموو روونکردنەوە و زانیارییەکان لەبارەی گفتوگۆ و دانوستانەکانەوە کە لە بەغدا کردوویانە دەداتە ئەنجوومەنی وەزیران و بەڕوونیش دەرئەنجامی مانەوەیان لە بەغدا و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکوومەت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق باس دەکات.
شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان پاش دوو هەفتە مانەوەی لە بەغدا شەوی رابردوو بە کۆنگرەیەکی سەرۆکی شاندەکە کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا و دوای ئەو کۆنگرەیەش درەنگانێکی شەو شاندەکە گەڕایەوە هەولێر.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند "خۆشبەختانە توانیوومانە لەسەر بوودجەی ٢٠٢١ رێکبکەوین، ھیوادارم ئەم سەرکەوتنە ببێتە مایەی تێپەڕاندنی پرۆژە یاساکە لە پەرلەمانی عێراق، یاساکە توانیوویەتی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بپارێزێت".
گوتیشی: "گفتوگۆشمان لەسەر جێبەجێکردنی یاسای کورتهێنانی بوودجەی ٢٠٢٠ کردووە، ئێمه هاتین بۆ به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان كۆبووینه‌وه و دانوستانمان له‌سه‌ر یاساكه نه‌كردووه، قسه‌مان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كردووه له به‌رامبه‌ر دوو مه‌رجی راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت و داهاتی نانه‌وتی، بۆ هه‌ردوو بابه‌ت قسه‌مان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كردووه و به‌رامبه‌ر به‌و مه‌رجانه له ٢٦ ترلیۆن دینار قه‌رز، هه‌رێم پشكێكی هه‌یه، به‌داخه‌وه تا ئێستا پشكی هه‌رێم ده‌ستنیشان نه‌كراوه، چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی به‌غداین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین پشكی ئێمه چه‌نده، هیوادارین به‌رله كۆتایی ساڵ وه‌ڵامێكمان له به‌غداوه پێ بگات له باره‌ی پشكی هه‌رێم".